هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمەكانی دیموكرات " دەبەپە " دەستگیر کرا

هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمەكانی دیموكرات " دەبەپە " دەستگیر کرا

هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمەكانی دیموكرات (دەبەپە) " مێحمێت ئەرسەلان " ، بەهۆی كاردانەوەی لە دژی لەشكركشی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین، بەند كرا.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا مێحمێت ئەرسەلان هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، بەهۆی ئەو لێدوانانەی کە لە دژی لەشكركشی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین لە رۆژئاوای كوردستانی داوە ، لە 6ی  شوبات لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە لە شاری ئامەد دەستگیرکرابوو.

 ڕۆژی  پێنجشەممە " هاوسەرۆكی دەبەپە " چووە بەردەم دادگای ئامەد و بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرچوو.

لەدوای دەستپێکردنی لەشکرکێشیەکەی تورکیا بۆ سەرعەفرین، ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان و رەخنەگرانی ئەو هەنگاوە سەربازییەی تورکیا، لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە زیندانیکراون و سزا دراون.