image

پەیامی کورد    ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە ٦٧٣٢ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون، لەو ژمارەیەش ٦٣٤ تووشبووی نوێ تۆمارکراون و ١٣ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٦٣٤ تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنوری پارێزگای دهۆك بوون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا ١٤١٢ تووشبوو چاکبوونەتەوە و  ١٣ تووشبووی پەتاکەش گیانیان لە دەستداوە کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بون هەولێر ٧ کەس، سلێمانی ٤  کەس و لە دهۆکیش ٢ تووشبوو گیانیان لە دەستداوە.