image


پەیامی کورد … تەندوستى ئەگەرى سەپاندنەوەى قەدەغەى هاتوچۆ رادەگەیەنێت

وەزارەتى تەندوستى عێراق ئەگەرى سەپاندنەوەى قەدەغەى هاتوچۆ دەخاتەڕوو بەهۆى زیادبوونى ئامارى توشبوون بە کۆرۆنا

فەلاح حەسەن ئەندامى تیمى راگەیاندنى پزیشکى لە وەزارەتى تەندروستى (20-1-2022) بەرۆژنامەى فەرمى عێراقى راگەیاند "پێشبینیدەکرێت بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووان لەچەند رۆژى داهاتوودا بەردەوام بێت، بەهۆى بەردەوامى دۆخى ئێستا بەبێ توندکردنەوەى رێوشوێنە خۆپارێزییەکان و شەپۆلى سەرما، کەمى وەرگرتنى ڤاکسین". 

وتیشى خراپبوونى دۆخەکە ئاگادارکردنەوەیە بۆ گەڕاندنەوەى قەدەغەى هاتوچۆ، بەڵام هەنگاوى لەو شێوەیە پەیوەستە بە بریارى لیژنەى باڵاى سەلامەتى و تەندروستییەوە

فەلاح حەسەن ئاماژەى بەوەشکردووە، زستان بەوەناسراوە کە دەبێتە هۆى گواستنەوەى نەخۆشییە گواستراوەکان و پەتا، بۆیە توشبووان زیادیکردووە سەرەڕاى بڵاوبوونەوەى ئۆمیکرۆن.