image

پەیامی کورد      ...    تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوازە دەگۆڕدرێت  !!

بڕیارە تابڵۆی ئۆتۆمبێل لە نێوان ھەرێم و عێراق یەک بخرێت و بەرپرسێکی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستانیش دەڵێت، سیستەمەکە جێبەجێ دەکرێت و بە ئینگلیزی تابڵۆی نوێ درووست دەکرێت.

فازڵ حاجی، ووتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر، ڕاگەیاند: "پێشتر چەندین جار ڕێککەوتن لەنێوان ھەردوو وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم و فیدراڵ بۆ یەکگرتنی تابڵۆی ئۆتۆمبێل کراوە، بەڵام ھێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردن ئێستا بڕیارە جارێکی دیکە  دەست بە جێبەجێکردنی پلانەکە بکرێت، ئەویش یەک شێوازی تابڵۆی ئۆتۆمبێل لە ھەموو عێراق پەیڕەو بکرێت.

لەبارەی شێوازی تابڵۆی نوێ بەرپرسەکەی ھاتووچۆی ھەولێر دەڵێت: "تابڵۆی سیستەمی نوێ، ئەوەی کۆمپانیا ئەلمانیەکە، قەبارەیەکی بچووکی ھەیە و ھەرێمی کوردستان تەنیا قەبارەکەی بچووک دەکاتەوە و لەگەڵ عێراق دەبێتە یەک."

فازڵ حاجی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "سیستەمی تابڵۆی نوێمان ھەیە، ئەوە باشترە بە ئینگلیزی لەسەری نووسراوە، کاتێک ئۆتۆمبێلەکە دەچێتە وڵاتانی دیکەش تابڵۆ لێ ناکرێتەوە، بەڵام جیاوازیی تابڵۆی ئۆتۆمبێلەکانی ھەرێم و عێراق تەنیا ئەوە دەبێت کە ئەوەی ھەرێمی کوردستان لەسەر تابڵۆی ئۆتۆمبێلەکە ئاماژەی پێ دەکرێت کە ھی ھەرێمی کوردستانە.''