image

سەرەڕای ئەوەی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بوونێکی بەهێزیان لەنێو حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوشێوەی حزبەکانی دیکە کە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن پشتیوانی لە خۆپیشاندان دەکەن، هاتووەتە دەنگ
لەمبارەیەوە فازڵ بەشارەتی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان،ڕایگەیاند: "سەرکەوتنی یەکێتی بەسەر شەپۆلی ناڕەزایەتییەکاندا ناڕەوایە، لەبەر ئەوەی یەکێتی دەبێ بزانێ شوێنی ئەو لە کوێیە و بەرپرسیارێتی چییە؟ چونکە بەرپرسیارێتیی یەکێتی، چارەسەرکردنی کێشە ئابووری و قەیرانە سیاسییەکانی ناوخۆی کوردستانە".

بەشارەتی ڕەخنەی توندی لە سەلیم شووشکەیی گرت و ڕایگەیاند: ”ئەو کەسەی لەناو خەڵک دەستی بە (ئەڵاهو ئەکبەر) کرد، موزایەدەچی و ئاژاوەگێڕە لەناو ھەرێمی کوردستاندا، چونکە ئێستا دەزانن دۆخەکە ڕووی لە چارەسەرە و من دڵنیام چارەسەر دەکرێ، بەڵام ئەوان دەیانەوێ دۆخەکە تێک بدەن و چارەسەر نەبێت، تا دواتر بڵێن بە فشار چارەسەرمان کرد، بۆیە ناکرێ ئەو لایەنانە "لەگەڵ مەڕدا شین بکەن و لەگەڵ گورگیش شایی".

ئەو سەرکردەکەیەی پارتی دەشڵێت: "ئەگەر ڕاستیت دەوێ، یەکێتیی نیشتمانی ھەر بە ڕەمز لەگەڵ حکوومەت دایە و ناتوانێ کۆنترۆڵی ئەندام و لایەنگرانی خۆی بکات، لە کاتێکدا یەکێتی بەشێکی تەواوی کوردستان، بەشێکی داھات و بەشێکی بەڕێوەبردنی ھەرێمی کوردستانی بەدەستە، ناکرێ بەم چەشنە مامەڵە بکات، پێموایە ئەوەی یەکێتی دەیکات، ۱۰۰٪ شکاندنی ھەیبەتی خۆیەتی لەناو دەسەڵات و ئیدارەی ئەمڕۆی کوردستاندا".