image

پەیامی کورد     ...    ھۆشیار زێباری: ھەڵبژاردنی ئەم جارە بۆ پارتی لە ھەموو ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو گرینگترە

لە ووتەیەکیدا بۆ جەماوەری پارتی لە سنووری دھۆک و ئامێدی، سەرۆکی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی پارتی ئاشکرای کرد، ھەوڵی زۆر گەورە دەدرێن بۆ ئەوەی پارتی سەر نەکەوێت و دەشڵێت، ھەڵبژاردنی ئەم جارە لە ھەموو ھەڵبژاردنێک گرینگترە بۆ پارتی.

ھۆشیار زێباری، سەرۆکی لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی پارتی ڕایگەیاند: "ھەڵبژاردنی ئەم جارە بۆ پارتی گرینگە، پارتی خاوەنی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانە، لەبەر ئەوە، ئەم جارە لە ھەموو ھەڵبژاردنەکانی دیکە گرینگترە، چوونکە ناحەز و نەیاری پارتی ھەوڵی زۆر گەورە دەدەن بۆ ئەوەی پارتی تەحجیم بکەن، ئەم ھەوڵانەش نەک لە ناوخۆ، بگرە لە دەرەوەی ھەرێمی کوردستانیش ھەن.''

زێباری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پێویستە ھەوڵەکانی نەیارانی پارتی سەر نەگرن و ڕێگری بکەین و لە پێویستە دەنگداندا ئێمە سەر بکەوین، تا ھەوڵەکانی نەیارەکانمان جێبەجێ نەکرێن.''

ھۆشیار زێباری ووتیشی: "سەرکەوتنی پارتی لەوەدایە کە ھەموومان ڕۆژی ١٠ی مانگی داھاتوو پێکەوە بەشداریی دەنگدان بکەین، ھەرکەسێک مافی دەنگدانی ھەبێت پێویستە وەک ئەرکێک بەشداری ھەڵبژاردن بکات، ھەرکەسێک خەباتی کردووە، ئێمە چاوەڕێی ئەوەی لێ دەکەین لە ڕۆژی دەنگدان بەشداری بکات، ئێمە بەوە سەر دەکەوین کە بەشداریی ھەڵبژاردن بکەین، لە بازنەی دھۆک و ئامێدی چوار کورسی ھەیە و ئێمەش ھەوڵ دەدەین ھەر چوار کۆرسییەکە بەدەست بێنین.''