image

پەیامی کورد     ...   شارێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژێکدا تەنیا ٤٥ خولەک ئاویان هەیە

شاری بانەوەڕەی کرماشان لە ڕۆژێکدا تەنیا ٤٥خولەک ئاوی هەیە

شاری "بانه‌وەڕە" هەڵکەوتوو لە سنووری پارێزگای کرماشان، لە ڕۆژێکدا تەنیا ٤٥خولەک ئاوی هەیە و دانیشتووانی ناچارن لەمڕۆژانەدا بۆ دابینکردنی ئاوی خواردنەوەیان بەفری سەر بانان دەتوێنەەوە و بەکاری دێنن یان دەبێت پارەیەکی زۆر بۆ کڕینی ئاو تەرخان بکەن.

بەڕێوبەری شورای ئیسلامی شاری بانەوەڕە لەمبارەیەوە ووتی: "ئاوی خواردنەوەی بانەوەڕە تەنیا لە چۆمێک دابین دەکرێ کە چەندین جار لە کۆنەوە وشک بووە و ئێستاش کە وشکەساڵییە ئەگەری ووشکبوونی زۆرە".

ئەم شارە لە بیست ساڵی رابردوودا بەبەردەوامی ڕووبەڕووی بێ ئاوی بۆتەوە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا هیچ چارەسەرێکیان بۆ ئەو کێشەیە نەبینیوەتەوە.