image


پەیامی کورد … سەردەشت/ بە هۆی شوودانی زۆرەملێ کچێک هەوڵی خۆکوشتنی دا

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، کچێکی مێرمنداڵ، بە ناوی "فەرزانە محەممەدی"، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەردەشت سەر بە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بەزۆر بە شوو درابوو، هانای بۆ خۆکوژی بردووە.

 

بە وتەی سەرچاویەکی ئاگادار، ئەو کچە مێرمنداڵە، بەهۆی ئەوەیکە لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بە نابەدڵی و بە زۆر بە شوو درابوو، دەستی داوەتە خۆکوژی و هەنووکە لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

 

لە وڵاتی ئێران و كوردستان، ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ دیاردەی خۆكوژی بە هۆكارە جۆراوجۆرەكان ڕووی لە هەڵكشانە، بەڵام زۆربەی لێكۆڵەران لەسەر ئەوە كۆكن كە هۆكاری سەرەكیی خۆکوژییەکان، گرفتی كۆمەڵایەتییە.

 

لێدان و بێڕێزی، بەزۆر بەشوودان و ئاستەنگ دروستکردن بۆ ژنان و کچان لە هۆكارە سەرەكییەكانی خۆکوژیی ژنان و کچان دێنە ئەژمار.ا