image



پەیامی کورد ... سەربازێکی عێراقی لە کەرکووک کوژرا

سەرچاوەیەك رایدەگەیەنێت لە پارێزگای كەركوك سەربازێكی سوپای عیراق بە قەناس كوژرا.

لەو بارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگاكە بڵاوی كردەوە :لە قەزای داقوقوی باشووری پارێزگای كەركوك لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بە چەكی قەناس سەربازێكی سوپای عیراق لە لیوای 45 پێكراوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوەكە زانیاری زیاتر لەسەر هێرشەكەی تیرۆریستان ئاشكرانەكرد.

ئەمە لە كاتێكدایە كە چەند رۆژێكە جموجوڵ و هێرشەكانی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاكانی سەلاحەدین و دیالە و كەركوك و چەند ناوچەیەكی تری عیراق زیادیكردووە كە ئاماژەیەكی مەترسیدارە بۆ دووبارە چالاكبوونەوەی چەكدارانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە.