image

پەیامی کورد      ...    سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کوژرانی ٧ ئەندامی بنەماڵەیەکی کورد لە تورکیا شەرمەزار دەکات

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا و لەهێرشەکەدا حەوت ئەندامی خێزانەکە کوژران، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێرشکردنەسەر خێزانە کوردەکەی کۆنیا سەرکۆنە دەکەن و دەبێت تاوانبارەکان بەسزای یاسایی خۆیان بگەن.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشکردنەسەر خێزانێکی کورد لەناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا سەرکۆنە دەکەن و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەبێت تاوانبارەکان بەسزای یاسایی خۆیان بگەن.

کاتژمێر 6:30 خولەکی ئێوارەی دوێنێ و بۆ دووەهم جار گروپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر خێزانێکی کورد لە ناوچەی مەرامی شاری کۆنیا لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشەکەشدا حەوت ئەندامی خێزانەکە کوژراون کە ژن و منداڵ لەناو کوژراوەکاندا هەن.

١٢ی تەمموزی ئەمساڵیش گرووپێکی تووندڕەو هێرشیانکردوەتەسەر هەمان خێزان و حەوت  ئەندامی خێزانەکەیان بریندار کرد، پۆلیسی تورکیا ئەو کات بەشێک لەئەندامانی گرووپەکە چەکدارییەکەی دەستگیرکرد، بەڵام دواتر پێنج کەسیانی ئازاد کرد.

ئەو خێزانە کوردە ٢٤ ساڵ بوە لەشاری کۆنیا دەژین و جاری پێشووتریش ماڵە دراوسێکەیان هێرشیان کردبوە سەر ئەو خێزانە.