
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا
ئەمڕۆ سێشەممە 2023/2/7 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کورستان و مەولوود چاووش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بۆ کەسوکاری قوربانیانی بوومەلەرزە، بە وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیاند و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ بریندارانی ئەو کارەساتە خواست.
سەرۆکی حکوومەت ، هەروەها هەموو ئامادەییەکی هەرێمی کوردستانی بۆ فریاگوزاری و بەهاناوەچوونی زیان لێکەوتووان دەربڕی .
وەزیری دەرەوەی تورکیا ، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی کرد بۆ هاوخەمی و هاوکارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان .