image


پەیامی کورد … ساڵی رابردوو دەست بەسەر زیاتر لە 174 كیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیراوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان ئاشكرای كرد، لە ساڵی رابردودا نزیكەی 2 هەزار تۆمەتباری بەكارهێنەر و بازرگانی كردنی مادە هۆشبەرەكان دەستگیر كراون و دەست بەسەر  زیاتر لە 174 كیلۆگرام مادەی هۆشبەریشدا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتیە بڵاویكردووەتەوە، لە ساڵی 2021دا هەزار و 943 تۆمەتبار دەستگیر كراون و 863 تۆمەتباریان سزا دراون 194 تۆمەتباریش پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان لە دادگا بەردەوامە 33 تۆمەتباریش ئازاد كراون و 61 تۆمەتباریش گەڕێنراونەتەوە وڵاتەكانیان.

ئەوەش هاتووە، هەر لەو ساڵەدا دەست بەسەر بڕی 21 ملیۆن و 985 هەزار دیناری ساختە و 44 هەزار دۆلار و 700 یۆرۆی ساختەدا گیراوە، هەروەها دەست بەسەر 174 كیلۆ و 729 گرام مادەی هۆشبەردا گیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان جەختی لەوەش كردووەتەوە، مادەكان بریتی بوون لە "هێرۆیین، تلیاك، كریستاڵ، حەشیش، جامایكا و ماريوانا" و چەندین جۆر توتنی تێكەڵ و حەبی هۆشبەر.