image

پەیامی کورد     ...    سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نۆرڤێژ لە عێراق دەکات

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ـی حوزەیران ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە تۆنی ئالێرز باڵیۆزی نۆرڤێژ لە عێراق کرد.

لەدیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوا پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە و هەڕەشەی تیرۆر تاوتوێ کرا، و تیشک خرایە سەر هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و تەحەدیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراق.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی ناوەندەکانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەروەها یەکخستن و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئەرێنی وەسفکرا.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ووڵاتی نۆرڤێژ تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و سەرۆک بارزانی سوپاسی ڕۆڵ و کاریگەری نۆرڤێژی کرد لە یارمەتیدانی ئاوارەکان و کاروباری خێرخوازی و بەشداربوون لە هاوپەیمانیەتی نێودەولەتی شەڕی دژی داعش.