image

پەیامی کورد     ...     گرووپێکی چەکداری هه‌ڵوێستێكى مه‌ترسیدار دەرباره‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌ ڕادەگەینێت .

پەڕلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح‌و سەرکردە لەکەتیبەکانی عەسائیبی ئەهلی حەق هه‌ڵوێستێكى مه‌ترسیدارى دەرباره‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه‌ ڕاگه‌یاند، ده‌شڵێت:"ڕێگە نادەین کورد دۆخی ئێستا بۆ گەڕانەوە بۆ پارێزگای کەرکووک بقۆزێته‌وه‌و ئەو گۆڕانکارییە ئەمنیانەی بەمەبەستی گێڕانەوەی پێشمەرگە بۆئەو پارێزگایە دەکرێن، قبوڵناکەین".
ئەحمەد کینانی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، "بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بەڕێکەوتن لەگەڵ لایەنی کوردی بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکووک‌ و ناوچەکێشەلەسەرەکان نادەین کە لەدەرەوەی چوارچێوە فیدراڵی و دەستوورییەکان بێت".
ووتیشى:"هەموو جۆرە ڕێککەوتنێکی لەو جۆرە بێ بەهایەو لەلایەن شەقامی عێراقییەوە پەسەند ناکرێت".
وتووشیه‌تى:"کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکە کێشەلەسەرەکان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵیەوە ناکرێت لەبەر خاتری بەرژەوەندییە سیاسییەکان لەبارببرێت، بەڵکوو دەبێت بەرژەوەندی باڵای عێراق لەسەروی بەرژەوەندییە سیاسی و حزبییەکان دابنرێت".
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى فه‌تح زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت:"بەپێی چەند زانیارییەکی دزەپێکراو لەناو حکوومەتی بەغدا، چەند لایەنێکی بەشدار لەحکوومەتی بەغداو هەرێم‌و چەند فەرماندەیەکی ئەمنی فیدراڵی و پێشمەرگە لەگفتوگۆی ئەوەدان کە ڕێگە بەگەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک‌ و ناوچە کێشەلەسەرەکان بدرێت".