image


پەیامی کورد … ئەردۆغان كوژرانی بەرپرسی كامپی مەخموری ڕاگەیاند

 

سەرۆك كۆماری توركیا کوژرانی بەرپرسی کامپی مەخموری ئاوارەکانی باكووری كوردستانی ڕاگەیاند.

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ئەمڕۆ یەكشەممە، لەتویتێكدا كە لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، نوسیویەتی، هێزەکانیان توانیویانە سەلمان بوزگیر بەرپرسی کامپی مەخموری ئاوارەکان بکوژن، کە بەوتەی ئەردۆغان، سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستانە.

 

ئەردۆغان بەرپرسی كەمپەكەی وەكو سەركردەی پەكەكە ناساندووە و نوسیویەتی، “با ئەم هەواڵە خۆشە بگەیەنم بە نیشتیمانەکەم، سەلمان بوزگیر، کە نازناوی د.حسێن-ی هەیە و بەرپرسی کامپی مەخمورە، لەلایەن یەکەی خزمەتگوزاریی هەواڵگرییەوە کوژراوە”.

 

سەرۆك كۆماری توركیا باسیلەوەشكردووە، “ڕێگەنادەین پەکەکە کامپی ئاوارەکان لە باکووری عێراق وەکو ناوەندێکی پەروەردەکردنی تیرۆرستی بەکاربهێنێت”.

 

دوێنێ توركیا بەفڕۆكەی بێفرۆكەوان بۆردومانی كامپی مەخموری كرد و بەهۆیەوە سێ شەهید و ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە.