image

پەیامی کورد       ...   ئاراس جەنگی پەیامێک ئاراستەی پاڤێڵ تاڵەبانی دەکات

ئاراس شێخ جەنگی، یەکێکی دیکە لە ئەندامە دەرکراوەکانی سەركردایەتی یەكیتی رایگەیاند، پشتگیری پاڤێڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی حزبەكەی دەكات بۆ گۆڕینی زۆرینەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی چوونكە "لە ئاست پێویستی قۆناغەكەدا نین"و داواش دەكات "سەركردایەتییەكی تازە دابنێت."

ئاراس جەنگی، ئەمڕۆ هەینی، لە پەیامێكدا وتوویەتی"بەر لەچەند رۆژێك هەڤاڵ پاڤێڵ لە چاوپێکەوتنی کۆمەڵێک خوێندکارو ڕۆژنامەنوسدا لەبارەی دۆخی حیزبەکەی و مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتییەکەی هەندێک قسەی کرد. بەڵێ من هەموو پشتگیرییەکی دەکەم چوونکە ئەمانە بە ڕاستی سەلماندیان کە زۆرینەیان لەو ئاستەدا نین ببن بە سەرکردایەتی یان مەكتەبی سیاسی یەکێتی."

وتووشیەتی"بۆیە داوا لە هەڤاڵ پاڤێڵ دەکەم لەوە زیاتر قسەیان لەسەر بكات و راستییەكان وەک خۆی دەربخات، بەڵكوو دەستبکات بە گۆڕینیان."

جەختیشی كردۆتەوە "من پشتگیری دەکەم بۆ گۆڕینی زۆرینەیان، چوونكە لەئاست پێویستی قۆناغەكەدا نین. سەرکردایەتییەکی تازە دابنێت."

دەقی پەیامەكە:

سڵاو هەڤاڵان

بەر لەچەند رۆژێك هەڤاڵ پاڤێڵ لە چاوپێکەوتنی کۆمەڵێک خوێندکارو ڕۆژنامەنووسدا لەبارەی دۆخی حیزبەکەی و مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتییەکەی هەندێک قسەی کرد. بەڵێ من هەموو پشتگیرییەکی دەکەم چوونکە ئەمانە بەڕاستی سەلماندیان کە زۆرینەیان لەو ئاستەدا نین ببن بە سەرکردایەتی یان مەكتەبی سیاسی یەکێتی، بۆیە داوا لە هەڤال بافڵ دەکەم لەوە زیاتر قسەیان لەسەر بكات و راستییەكان وەک خۆی دەربخات، بەڵكوو دەستبکات بە گۆڕینیان. من پشتگیری دەکەم بۆ گۆڕینی زۆرینەیان، چوونكە لەئاست پێویستی قۆناغەكەدا نین. سەرکردایەتییەکی تازە دابنێت.