image


پەیامی کورد … رێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوەدەچێت

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئەیلوول، کاتژمێر 11:00ی بەیانی، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە شاری زاخۆ بەڕێوەدەچێت.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ 28/7/2021 بڕیاریدا سۆران و زاخۆ بکرێن بە ئیدارەی سەربەخۆ، و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردران بۆ ئه‌وه‌ی رێکارەکان جێبه‌جێ بكه‌ن.