image


پەیامی کورد … رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەرمان پێشكەشی هەرێمی كوردستان دەكات

هاوکاریی و پێداویستی پزیشکی لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە بۆ هەرێمی كوردستان دابین دەكرێت.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبوونی د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی و د. چێکوو ئیهیکواز یاریدەدەری سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ناوەندی سەرەکی جنێف و بەرپرسی نووسینگەی عێراق و هەرێمی کوردستان پێداویستی و هاوكاری پزیشكی پێشكەش بە هەرێمی كوردستان كرا.

ئاماژە بەوەش كراوە، مەڕاسیمی وەرگرتنی هاوکاری پێداویستی پزیشکی لە کۆگای ناوەندی دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەڕێوەچوو کە بەبڕی نزیکەی 500 هەزار دۆلار لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO دابینکرا.

وەزیری تەندروستی سوپاسی ڕۆڵی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی كردووە، كە بەتایبەتی لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو بۆ هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەبووە.