image

پەیامی کورد     ...    ووتاری گرینگی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە لێبڕینی مووچە

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ووتارێکی دەربارەی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان و دابەشکردنی مووچە پێشکەش کرد و رایگەیاند: "ئەم مانگە مووچەی فەرمانبەران بەبێ لێبڕین دابەش دەکرێت".

دەقی ووتارەکە
سوپاسی خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م،  کەرتی تایبه‌ت ده‌كه‌م كه‌ به‌ هانای حكوومه‌تی هه‌رێم كوردستانه‌وه‌ هاتن و زۆر له‌و پڕۆژانه‌ی حكوومه‌ت ویستی جێبه‌جێیان بكات، یارمه‌تیده‌رمان بوون و له‌گه‌ڵمان وه‌ستان، ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین له‌ پشتیوانیكردن و پێشخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌ندروسته‌ی كه‌ حكوومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت پێكه‌وه‌ ده‌توانن ئابوورییه‌كی به‌هێز بۆ كوردستان دابین ده‌كه‌ن.

دوای ماوه‌یه‌كی دووردرێژ حكوومه‌تی فیدڕاڵی، بڕه‌ بوودجه‌یه‌كی بۆ ئه‌م مانگه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان نارد و تا ڕادده‌یه‌هكی زۆر ئه‌و كه‌لێنه‌ پڕ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ دابینكردنی مووچه‌ هه‌بوو، ئیمه‌ پێشتریش وبه‌ڵینمان دابوو به‌پێی بوودجه‌ی به‌رده‌ست مووچه‌ دابین ده‌كه‌ین، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووریمان هه‌بوو، هه‌ر كاتێك توانیمان مووچه‌ به‌بێ لێبڕین بده‌ین، به‌بێ لێبڕین دابه‌شی ده‌كه‌ین، لێره‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نم بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابوورییه‌ كه‌ له‌م مانگه‌وه‌ مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كه‌ین.