image


پەیامی کورد... پووتین: هیچ کەسێک ناتوانێت لە جیهان دامان برێت

لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دوای هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا، ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا جەختی کردەوە، هیچ کەسێک ناتوانێت ڕووسیا لە جیهان داببڕێت و گەمارۆی بدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێکدا لە کۆڕبەندی ئابووریی ئۆراسی، ڤلادیمیر پووتین ڕایگەیاند، کاریگەرییەکانی ئەو سزا ئابوورییانەی بەسەر وڵاتەکەیدا سەپێنراوە زیان بە ئابووریی جیهان دەگەیەنێت نەک تەنیا ڕووسیا.

وتیشی، «ئەوەی هەوڵی دوورخستنەوەی ڕووسیا بدات یەکەم جار زیان بە خۆی دەگەیەنێت».

پووتین جەختی کردەوە، خۆرئاوا ناتوانێت وڵاتێک کەم بکاتەوە کە لە سیاسەت، ئابووری و وەرزشی جیهاندا ڕۆڵی سەرەکی هەیە، «هیچ دەوڵەتێک ناتوانێت ڕووسیا لە جیهان دوور بخاتەوە».

ڕاشیگەیاندووە، «وڵاتانی خۆرئاوا یاسا و پێوەرە جیهانییە ئابوورییەکان پێشێل دەکەن».