image

پەیامی کورد     ...   ووتەبێژی سەربازی کازمی : عێراق پێویستی بە ڕاوێژکار و ڕاهێنانی هێزە دەرەکی و بیانییەکان هەیە

یەحیا ڕەسووڵ ووتەبێژی سەربازی و نیزامی " موستەفا کازمی " ڕایگەیاند کە لە ئێستادا هیچ هێزێکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق بوونی نییە

بە پێی ڕاپۆرتێک یەحیا ڕەسووڵ بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەو ووڵاتە لە هەندێک لە بوارەکان دا پێویستی بە هێزە بیانییەکان هەیە ووتی ئێستا هێزەکانی بینای لە ژێر ناوی ڕاوێژکار لە عێراق هەژموون یان هەیە کە لە ڕاوێژ پێکردن ، بە دەست هێنانی زانیاری گەلی ئەمنییەتی و گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگری ، ڕاهێنان بە هێزەکانی عێراق دەتوانن هەبوونێکی بە سوود و کاریگەریان هەبێت

هەروەها ووتی : : ڕاوێژکارانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی و چاودێری تەواوی کۆمیتەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە بنکە و پایەگاکانی عین ئەسەد و الحریر هەژموونیان هەبێت و فەرماندەیی سەربازی عێراق بە هەماهەنگی ئەم هاوپەیمانییە دەبێ ئامارێکی ڕێک و پێک لە ژمارەی ئەوان بخەنە ڕوو .

ئەو جگە لە ڕاگەیاندنی سوپاس و پێزان لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ووتی کە عێراق چیتر بۆ بەرگری لە خاک و خەڵکی خۆی پێویستی بە توانمەندی ئۆپراسیۆنی و سەربازی هێزە بیانییەکان نییە .

ووتەبێژی موستەفا کازمی ووتی کە هێزە عێراقییەکان دەبێ بۆ زیادکردنی توانمەندییەکانی خۆی لە بەشەکانی هێزی ئاسمانی و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و سیستەمگەلی هەواڵگری خۆیان بەهێزتر بکەن .

هەروەها لە کۆتاییدا ووتی : " عێراق بۆ ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنەکانی خۆی لە دژی تێرۆریستەکان لە ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ سووریا پێویستی بە هێزی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە .":