
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ليتوانی ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و سبه‌ى له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و، مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌بێته‌وه.
عهبدۆڵخالق محه‌مه‌د، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كات و ناوه‌ڕۆكى سه‌ردانه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه و، ڕایگه‌یاند: لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری دەرەوەی لیتوانی " گابریلیۆس لاندسبێرگیس " سەردانی هەولێر دەکات و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت پێشوازی لێ دەکرێ.
راشيگه‌ياند:” بڕیاریشە سبەی دووشەممە وەزیری دەرەوەی لیتوانی بە جیا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت کۆ ببێتەوە