image

پەیامی کورد    ...   وەزارەتی پێشمەرگە میدیایەکی شەڕ ڕادەگەێنێت

وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومه‌تی هەرێمی كوردستان شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگەی وەک میدیایەکی جەنگی و شەڕ راگەیاند ، کە کاری سەرەکی رووماڵی شەڕەکانە بە تایبەت شەڕی دژ بە داعش.
لیوا روکن بەختیار موحەمەد، ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لەمەراسیمی راگەیاندنی شانەکەدا رایگه‌یاند، دامەزراندنی شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە مانای ئەوە نییە شەڕێکی نوێ بەڕێوەیە، بەڵکوو ئەمە هەنگاوێکی نوێی وەزارەتی پێشمەرگەیە لە چوارچێوەی چاکسازیەکانیدا.

شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە دەبێتە میدیای فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە، دەبەسترێتەوە بە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق و لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش پشتیوانی دەکرێت.