image

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سەبارەت بە مامۆستایانی وانەبێژ ڕاگەیندراویکی گرینگ بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم رایگەیاند، بە واژووی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، رێنمایی دارایی بۆ کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و چارەسەکردنی کێشەکانیان دەرچوو.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ چوارشەممە بە واژووی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، رێنمایی دارایی بۆ کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و چارەسەکردنی کێشەکانیان دەرچووە".
رێنماییە داراییەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە بە ژمارە ١٤ دەرچووە، ئاراستەی گشت وەزارەتەکان و دەستەکانی نەبەستراو بە وەزارەت کراوەو تیایدا هاتوە، پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران و کۆنووسی کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە لە 19ی 10ی 2021، شەش رێنمایی بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچووە کە تایبەتە بە دیاریکردنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی گوندو شارەدێ و سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم رێنماییە داراییە لە 1/9/2021ەوە جێبەجیدەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائع ی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.
پێشتریش وەزارەتی دارایی و ئابووری لەهەوڵی بەردەوامدا بو بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانى وانەبێژو بۆ ئەو مەبەستەش، 17-10-2021 لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابورى، وەزیرى دارایى و ئابوورى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران کۆبوەوە.