image

پەیامی کورد     ...    وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کوژرانی یەکێک لە پاسەوانە نزیکەکانی لاهوور جەنگی هاتە دەنگ 

وەزیری ناوخۆی هەرێم لەسەر کوژرانی موراد کانی کوردەیی هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، ڕووداوەکانی سلێمانی و ڕانیە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی جیددی هەیە.
بە پێی نوێتەرین زانیار و هەواڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ (سێشەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١) لە بارەی کوژرانی موراد کانی کوردەیی کە ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ بوو، ڕایگەیاند، "ئەو ڕووداوانەی بە گشتی لە سلێمانی دەگوزەرێن بەوەی ڕانیەشەوە هەموویان پێویستیان بەوەیە کە لێکۆڵینەوەی جیددییان لەسەر بکرێت."
ووتیشی، " ئێمە وەک حکوومەتی هەرێم دژی هەموو جۆرە تووندوتیژی یەکین و لەگەڵ ئەوەین کە هەموو کەس خۆپیشاندانی مەدەنیانە بکات و تووندوتیژی لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانیش ڕەتدەکەینەوە. "
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە خۆپیشاندانەکاندا کەسانێک هەن کە ناوی خۆیان ناوە خۆپیشاندەر، بەڵام دەستیان لە پشتە و هێرش دەکەنەسەر دامەزراوەکانی حکوومەت، ئەمە کەی خۆپیشاندان و داواکاری خوێندکارانە کە کتێبخانە و فەرمانگەی حکوومی بسوتێنرێت، بۆیە ئەوە دەستی سیاسی لە پشتەوەیە."