image


پەیامی کورد …وەزیری دەرەوەی ڕووسیا: ئەزموونی هەولێر ئاسانکاری بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە سووریا دەکات

وەزیری دەرەوەی رووسیا رایدەگەیەنێت، ئەزموونی هەولێر ئاسانکاری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە سووریا دەکات.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە پرێس کۆنفرانسی ساڵانەی خۆیدا، رایگەیاندووە: پرسی کورد لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەستیار و ئاڵۆزە.

سێرگی لاڤرۆڤ لەبارەی پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاندووە: پرسی کورد لە سووریا یەکێکەلە رێگرییەکانی بەردەم دانوستاندنەکان، هەرچەندە کورد لە لێژنەی نووسینەوەی دەستوور هەن، بەڵام ”نوێنەرایەتیی هەموو لایەنە کوردییەکان ناکەن“.

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەش کردووە، بەشێک لەلایەنە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان لایەنگریی هێزەکانی ئەمریکا کە دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا داوای گفتوگۆیان لەگەڵ رژێمی سووریا کرد و بەهۆی نەکشانەوەی هێزەکانی ئەمریکاش، گرنگیدانیان بە دانوستاندن لەگەڵ رژێمی سووریا راگرت.

سێرگی لاڤرۆڤ ئاشکراشی کردووە، وڵاتەکەی پەیوەندیی بە کوردانی رۆژئاوای کوردستانەوە دەکات بۆ چالاککردنەوەی دانوستاندنەکانیان لەگەڵ رژێمی سووریا کە ئەو رژێمە ”هەندێک“ تێبینی لەسەر دانوستاندنەکان لەگەڵ ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان هەیە.

لاڤرۆڤ جەختی لە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووەتەوە و رایگەیاندووە: ”ئەزموونی هەولێر لە عێراق ئاسانکاریی بۆ چارەسەری کێشەی کورد لە سووریا دەکات“ و بە گرنگی زانیوە هەرێمی کوردستان ئەزموونی خۆی پێشکەش بە سوورییەکان بکات.