image


پەیامی کورد … وەزیری دارایی بودجەی هەرێمی کوردستانی واژۆ کرد

 

وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان بودجەی ئەمساڵی هەرێمی کوردستانی واژووكرد و نێردرا بۆ ئەنجومەنی وەزیران و بڕیارە بنێردرێت بۆ پەرلەمانی كوردستان.

 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، “دوای هەشت ساڵ لە نەبوونی یاسای بودجە، ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری، واژووی لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان کرد و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا”.

 

لە ساڵی ٢٠١٣ هەرێمی كوردستان بودجەی ساڵانەی نەبووە، بیانووی سەرەكیی نەبوونی یاسای بودجە بریتی بوون لە شەڕی داعش و بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدادەوە.