
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگری ئا‌ڵمانیا گەیشتە هەولێر و لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ەوە پێشوازی لێ‌کرا
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، کریستینە لامبرێت، وه‌زیری به‌رگری ئا‌ڵمانیا گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم كۆبوه‌وه.
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٩ی جووڵای ٢٠٢٢ کریستین لامبرێت، وەزیری بەرگری ئا‌ڵمانیا گەیشتە هەولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکراو کۆبووەوە، بڕیاریشە لامبرێت لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی کۆنسووڵخانەی ووڵاتەکەی لە هەولێر بکات.
له‌كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆدا وەزیری بەرگری ئا‌ڵمانیا گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ جومعە عیناد سەعدوون، وەزیری بەرگری عێراق کۆبووەوە و تاوتوێی پرسە دووقۆڵییەکانی هەردوو ووڵاتیان كرد.
سەردانەکەی لامبرێت بۆ هەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە کە ناوبراو تەنیا یەک مانگە وەک وەزیری بەرگری ئا‌ڵمانیا دەستبەکاربووە. ئەو سەر بە پارتی سۆشیال دیموکراتەکانە و پێشتریش لە کابینەکەی مێرکڵ چەند پۆستێکی دیکەی هەبووە، لە له‌وانه: وەزیری کاروباری خێزان و ژنان و گەنجان.
لە ساڵی 2014ەوە ئەڵمانیا رۆڵێکی سەرەکی لە شەڕی دژی داعشدا دەگێڕێت و هاوکاریی سەربازیی پێشکه‌ش به هێزی پێشمەرگە کردوه‌و ژمارەیەک راوێژکاری سەربازیشی لە هەرێمی کوردستان هه‌یه.