image

پەیامی کورد     ...   وەزیری بەرگری ئاڵمانیا : ئێمە لەو باوەرەین داعش هێشتا کۆتایی نەهاتووە

کریستین لامبرێت، وەزیری بەرگری ئاڵمانیا رایگەیاند، حکووومەتی ووڵاتەکەیان لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، باوەڕیشیان وایە "داعش کۆتایی نەهاتووە".

کریستین لامبرێت سەردانی کونسووڵخانەی ووڵاتەکەی لە هەولێر کرد و ئاماژەی بەوەشكرد، "رێزی خۆم بۆ خەڵکی کوردستان لەشەڕی داعش دووپات دەکەمەوە، حکوومەتی ئاڵمانیاش بڕیاریداوە بۆ کۆتاییهاتنی مەترسییەکانی داعش، یارمەتی زیاتر پێشکەشی پێشمەرگە بکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەرلین  بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەتایبەت کە تائێستاش مەترسییەکانی داعش لەعێراق و سووریا کۆتایی نەهاتوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە کریستین لامبرێت، وەزیری بەرگری ئاڵمانیا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە.