image


پەیامی کورد … ئەو کەسانەی لە میرسین هێرشیان کردبووە سەر بنەماڵە کوردەکە دەستگیر کران

 

دوای هێرشكردنەسەر خێزانێكی دانیشتووی هەولێر لە پارێزگای مێرسین لەلایەن ژمارەیەك كەسی توركەوە، میدیاكانی ئەو وڵاتە دەستگیركردنی تۆمەتبارانی ڕووداوەكە ڕادەگەیەنن.

 

دوای نیوەڕۆی دوێنێ، خێزانێكی كوردی باشووری كوردستان، كە خەڵكی هەولێرن و بۆ گەشت لە تورکیا بوون، کاتێک ویستویانە بچن بۆ ئەنتاڵیا، لەسەر ڕێگای سەرەكیی شارۆچكەیەكی مێرسین، لەلایەن چوار تورکەوە ڕێگەیان پێگیراوە، سوكایەتییان پێكردوون و جنێویان بە كورد داوە، دواتر خێزانە كوردەكەیان بەردباران كردووە، باوك و كوڕە ١٢ ساڵییەكەی برینداركراون، باوكەكە برینەكەی سەختبووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

ئاژانسی ئانادۆڵۆ-ی توركیا ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە، هێزە ئەمنییەکان هەر سێ سەرنشینەکەی ئۆتۆمبێلەکەی دیکەیان دەستگیرکردووە.

 

بەڵام ئاژانسەكە دەڵێت، ئۆتۆمبێلی خێزانە كوردەكە لەگەڵ ئۆتۆمبێلی تۆمەتباراندا توشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە، شەڕ لەنێوانیاندا ڕوویداوە.