image


پەیامی کورد … کوژرانی سێ ژنی ئەندامی بنەماڵەیەک لە کرماشان

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کرماشان دایکێک و دوو کچی لەلایەن زاوای پێشووی ئەو بنەماڵەیەوە کوژران.

، کاتژمێر ٤ی سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٢٧ی ژانویەی ٢٠٢٢) سێ ژنی ئەندامی یەک بنەماڵە کە بریتین لە دایکێکی ٥٥ ساڵ و دو کچی ٣٥ ساڵ و ٣١ ساڵ لەلایەن زاوای پێشووی ئەو بنەماڵەیەوە بە چەک کوژران.

عەلی ئەکبەر جاویدان فەرماندەی هێزی ئینتزامیی کرماشان رایگەیاندووە، ئەم کوشتنە لە شارەکی پەردیسی کرماشان رووی داوە و بکووژ کە خوشکەزایی دایکی ئەو بنەماڵەیە و زاوای پێشووشیان بووە، دوای چوار کاتژمێر دەستبەسەر کراوە.

بە گوتەی ناوبراو، بکووژ دانی بەوەدا ناوە کە بە هۆی ڕق و کینە ئەم کەسانەی کوشتووە.

یەکێک لە کوژراوەکان کە تەمەنی ٣١ ساڵ بووە پێشتر هاوسەری بکوژ بووە و پێش ٥ ساڵ لەیەکدی جیابوونەتەوە و منداڵێکی ٦ ساڵانیان هەبووە کە لای ناوبراو بووە و کە دایکی و داپیری و پووری لەپێش چاوی ناوبراو کوژراون.