image


پەیامی کورد … کوژران و بریندار بوونی دوو هاووڵاتی لە شارۆچکەی ڕەبەت

 

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابرددودا هێزە چەکدارەکانی ئێران لە شارۆچکەی ڕەبەت سەر بە شاری سەردەشت لە پارێزگای ئورمیە هاووڵاتییەکی کوردیان کوشتووە و هاووڵاتییەکی دیکەیان دوای بریندار کردن دەستبەسەر کردووە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی١٦ی نیسانی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گەڕەکێکی شارۆچکەی ڕەبەت چەند هاووڵاتیی کوردیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە و لە ئاکامدا کەسێک بە ناوی “خالید ڕەسووڵی” تەمەن ٣٥ ساڵ دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هاووڵاتییەکی دیکەش بە ناوی “ئیبراهیم عەلی” بە سەختی بریندار کراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

 

بەپێی هێندێک زانیاری کە بڵاو بووەتەوە، خالید ڕەسووڵی خۆی ئەندامی دام و دەزگا ئەمنییەکان بووە و بە بیانووی قاچاجی چەک و چۆڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێکراوە.

 

هەنگاو ڕایگەیاندووە کە  لەئێستادا بە فەرمی ناتوانێ تۆمەتی قاچاخی چەکووچۆڵ بۆ ناوبراو پشتڕاست یان ڕەد بکاتەوە.