image

پەیامی کورد      ...     ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ  :  هه‌ولێر بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه‌

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی، ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: بۆئه‌مجاره‌ یه‌كێتی به‌ گڕوتینێكی جیاوازه‌وه‌ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی ئاماده‌ ده‌كات.

به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری به‌سه‌رپه‌رشتی ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌ئاماده‌بوونی بورهان سه‌عید سۆفی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆخی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراق.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ڕایگه‌یاند، هه‌ولێر بایه‌خێكی تایبه‌تی هه‌یه‌، بۆئه‌مجاره‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ گڕوتینێكی جیاوازه‌وه‌ خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان و كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین كورسی ئاماده‌ ده‌كات.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی به‌شداربوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ راو سه‌رنجی ووردی خۆیان خسته‌ڕوو و چۆنیه‌تی جیاوازی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیان خسته‌ڕوو.