image


پەیامی کورد … نزیكەی 8 هەزار پلەدارو پێشمەرگە پلەكانیان بەرزدەكرێتەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: نزیكەی 8 هەزار پلەدارو پێشمەرگە پلەكانیان بەرزكراوەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەگە، پاڵپشت بە پەیڕەوی (نیزامی) راژەو خانەنیشینی پێشمەرگە تایبەت بە یاسای ژمارە (38)ی ساڵی 2007 و بەفەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگەو بەفەرمانی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە بڕیاردراوە بە پلە بەرزكردنەوەی 7 هەزارو 832 پلەدارو پێشمەرگەی سەر بەدیوان و لیواكانی پێشمەرگە لەخشتەی نەورۆزی 2021.

 لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە كە لەسەر زاری بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی كارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندوە ئاماژە بەوەكراوە، تەواوی ئەو كارمەند و پێشمەرگانەی پلەیان بەرزكراوەتەوە بەپێی خزمەتی سەربازی و بڕوانامەكانیان دابەشكراون بەسەر لیستدا، لیستی یەكەم 7 هەزارو 777 و لیستی دووەمیش 55 پلەدارو پێشمەرگە لەخۆدەگرێت و ئامادەكارییەكانی خشتەی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانیش لەقۆناغی كۆتاییدایە، بڕیارە بەمنزیكانە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بكرێت.