“(٨٠٪)ی ئاوارەکانی عێراق بۆ ناوچەکانیان گەڕاونەتەوە”

“(٨٠٪)ی ئاوارەکانی عێراق بۆ ناوچەکانیان گەڕاونەتەوە”

وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرایکردووە، کە (٨٠٪)ی ئاوارەکانی عێراق، کە بەهۆی شەڕی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە ئاوارەبوون، بۆ ناوچەکانی خۆیان گەڕاونەتەوە.

ستیڤان دۆجاریک وتەبێژی ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندووە، کە پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی عێراق بۆ ناوچەکانی خۆیان، لەدوای تەواوبوونی شەڕی داعش لەو وڵاتە رووی لەزیادبوون کردووە.

دۆجاریک ئاماژەی بەوەشکردووە، سێ  ملیۆن و (٢٠٠) هەزار هاووڵاتی عێراقی کە (٨٠٪) ئاوارەکان دەکات، لە چەندی مانگر رابردوودا بۆ ناوچەکانیان گەڕاونەتەوە.

جێی ئاماژەیە دوای هاتنی چەکدارە تیرۆریستەکانی رێکخراوی داعش بۆ عێراق و رووبەڕووبوونەوەیان لەلایەن هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە، ملیۆنان هاووڵاتی عێراقی لەو شوێنانەی داعش پەلاماری دەدان و شەڕی تێدا رویدا ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی عێراق و هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ بوون.