image


پەیامی کورد... گیانلەدەستدانی دوو شاخەوانی خەڵکی کرماشان لە کاتی سەرکەوتن لە چیای دەماوەند

دوو شاخەوانی خەڵکی کرماشان لە کاتی سەرکەوتن لە چیای «دەماوەند» تووشی ڕووداوی کەوتنەخوارەوە بوون و گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان ڕۆژی هەینی ٢١ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی، بەڕێوەبەریی پێوەندییەکانی گشتیی فریاکەوتنی نەخۆشخانەیی و بەڕێوەبەریی بەشی ڕووداوەکانی زانکۆی زانستی پزیشکیی کرماشان ڕایگەیاند: ڕەزا ئەمینی» و» جەواد فەلاحی» دوو شاخەوانی کوردی خەڵکی شاری کرماشان، لە کاتی سەرکەوتن لە چیای «دەماوەند» ی، تاران تووشی ڕووداوی داکەوتن بوون و گیانیان لەدەست داوە.

ئەو دوو شاخەوانە کوردە دوو حەوتوو پێشتر بە مەبەستی سەرکەوتن لە چیای «دەماوەند» ڕوویان لەو چیایە کردبوو.