image

لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە، ژمارەیەک ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لەموسڵ دەستگیردەکەن، وەزارەتی ناوخۆی عێرایش ئاشکرایدەکات، کە لەنێو دەستگیرکراوەکاندا سەرکردەی دیاری داعش هەیە.
وەزارەتی ناوخۆیی عێراق لەبەیاننامەیەکدا  بڵاویکردووەتەوە، کە لە ئۆپراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکاندا لەناوچەی بادوشی خۆرئاوای شاری موسڵ (١٧) ئەندامی رێکخراوی داعش دەستگیرکراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەناو دەستگیرکراوەکاندا چەند سەرکردەیەکی ناسراوی رێکخراوەکە هەیە، کە لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە.
لەلایەکی دیکەشەوە بەوتەی نەجم جبوری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی نەینەوا، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنیداوە بەناردنی هێز و کۆمەکی ئەمنی بۆ پارێزگاکە، بەمەبەستی بەهێزکردنی لایەنی ئەمنی شارەکە.
(٢٦)ی حوزەیرانی ساڵی رابردوو، کۆنترۆڵکردنەوەی شاری موسڵ لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتی عێراقەوە راگەندرا.