image

پەیامی کورد     ...    نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شا عه‌بدۆڵڵاى دووه‌م، دۆخى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن .

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/6/23  شا عه‌بدۆڵڵاى دووه‌م، شاى شانشینى ئوردنی هاشمى، له‌ كۆشكى حوسه‌ینییه‌ له‌ عه‌ممان، پێشوازى له‌ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ شازاده‌ فه‌یسه‌ڵ بن حسێن و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئوردن ئاماده‌ى بوون، په‌یوه‌ندییه‌كانى ئوردن و هه‌رێمى كوردستانیان تاوتوێ كرد و جه‌ختیان له‌ پته‌وكردنیان له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها دوایین پێشهاته‌كانى عیراق و ناوچه‌كه‌یان باس كرد و خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدۆڵڵا پشتگیری ئوردونى بۆ عێراق دووپات كرده‌وه‌.

هه‌ردوولا داكۆكییان له‌ پێویستی پته‌وكردن و یه‌كخستنى هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمییه‌كان له‌ چوارچێوه‌ى ستراتیژێكى گشتگیردا بۆ شه‌ڕى دژى تیرۆر و تووندڕه‌وى و كارى هاوبه‌ش بۆ پته‌وكردنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسیان له‌ لێكه‌وته‌كانى په‌تاى ڤیرووسى كۆرۆنا به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابووریدا، كرد.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى پێزانینى بۆ ڕۆڵى شا عه‌بدۆڵڵاى دووه‌م و شانشینى ئوردن‌ له‌ پشتگیریى به‌رده‌وامى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و ئاماژه‌ى به‌ په‌یوه‌ندیى مێژوویی هه‌ردوولا كرد، ئاماده‌یی هه‌رێمى كوردستانیشى ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى له‌ هه‌موو بواره‌كانى جێى بایه‌خى هاوبه‌شدا هاریكارى له‌گه‌ڵ ئوردن بكات و جه‌ختى له‌ گرینگی به‌ره‌وپێشبردن و فراوانكردنى بواره‌كانى هاریكاری عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئوردن، كرده‌وه‌.