image

پەیامی کورد    ...  ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی یەکیتی نیشتیمانی بڵاو دەکەینەوە .

یەکیتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان قوباد تاڵەبانیان وەک سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان پەسەندکرد و رایانگەیاند، ھەردوولا جەخت لە پشتگیریکردنی ناوبراو و سەرخستنی ھاوپەیمانیەتییەکە دەکەنەوە، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا بە کاراکردنی لیژنەکانی هەڵبژاردن، تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و چڕکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا.

 یەکیتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەراگەێندراوێکی هاوبەشدا ئاماژە بەوەش دەکەن، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆبوونەوەی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان  بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی و عومەر سەید عەلی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی ئەنجامدرا.

ئەوەش هاتوە، تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە گفتوگۆکردن بو لەسەر دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان.

یەکیتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەیان بەوەشکردوە، "لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی نوێی ھاوپەیمانی کوردستان پەسەندکرا و ھەردوولا جەختیان لە پشتگیریکردنی ناوبراو و سەرخستنی ھاوپەیمانیەتییەکە کردەوە. لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردرا بە کاراکردنی لیژنەکانی هەڵبژاردن و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و چڕکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا".