image


پەیامی کورد … گیان لەدەستدانی ژنێک لە ناوچەی پاوە بەهۆی پاک نەکردنەوەی ڕێگای گوندەکان

ژنێکی نەخۆشی تەمەن ٥٠ ساڵ بە ناوی “سویبە حەیدەری” خەڵکی گوندی “زەردوویی” سەر بە شاری پاوە بەهۆی پاک نەکردنەوەی ڕێگای ئەم گوندە دوای بەفربارین و دەدسپێڕانەگەیشتنی بە خزمەتگوزاریی پزیشکی گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکان، ڕێگای سەرەکیی گوندی زەردوویی بەهۆی بەفربارینەوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر داخراوە و هەروەها ئاو و کارەبا و گاز و تەلەفۆن و ئینتەرنێتی ئەم گوندەش بچڕاوە و کاربەدەستانی ڕێژیمیش هیچ ئاوەڕێکان لەم گرفتانە نەداوەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەم ژنە.

جێی ئاماژەیە کە سەدان گوندی دیکەی کوردستانیش بەهۆی کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی ڕێژیمەوە ڕێگاکانیان هەروا داخراوە و بێجگە لە ڕێگاوبان، ئاو و کارەبا و ئینتێرنێتیشیان بچڕاوە.