image


پەیامی کورد... مەسرور بارزانی و پلاسخارت جەخت لە سنووردانان بۆ هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان دەكەنەوە

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق كرد و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 24/11/2022، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له‌ خاتوو جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق كرد و چه‌ند بابه‌تێكیان تاوتوێ كرد، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و گرنگیی چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵى لەسەر بنەمای دەستوور و کارنامەی وەزاری حکوومەتی نوێ تاوتوێ كرا.

تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان، جەختکردنەوە بوو لە ڕێزگرتن و پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان و سنووردانان بۆ بۆردومانکردن و هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستان.