image


پەیامی کورد … مەسروور بارزانی: کۆرۆنا هێشتا هەڕەشەیەکی جیدییە

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاونیشتمانیان دەکات بەردەوام بن لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە: "‏په‌تای کۆرۆنا هێشتا هەڕەشەیەکی جدییە، پێویستە به‌رده‌وامبین له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی".

 

هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "تکایە ماسک ببه‌ستن، پابەندبن بە ڕێنماییە ته‌ندروستییه‌كان و ڤاكسین وه‌ربگرن".

 

بەپێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ ‌ ٢٤ كاتژمێری رابردوودا له‌ هه‌رێمی كوردستان‌ هه‌زار و ٢٢ كه‌سی دیكه‌ تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون و ١٥ كه‌سیش به‌ هۆی كاریگه‌رییه‌كانی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە.