image

پەیامی کورد      ...     مەسروور بارزانی پڕۆژەی درووستکردنی قوتابخانەی ئەمریکی لە دهۆک بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئەیلوولی 2021 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، لە شاری دهۆک، سەردانی پڕۆژەی درووستکردنی قوتابخانەی ئەمریکی کرد کە لە لایەن کەرتی تایبەتەوە ئەنجام دەدرێت.

سەرۆکی حکوومەت، لە نزیکەوە پڕۆژەکەی بەسەرکردەوە کە بڕیارە بەم نزیکانە دەست پێبکات، ڕۆڵی کەرتی تایبەتیشی لە ئەنجامدانی پڕۆژەی گرینگ لە بواری پەروەردە و خوێندن بەرز نرخاند.

سەرۆکی حکوومەت، پشتیوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە لە ڕێگەی پێشخستن و پەرەپێدانی پەروەردە و خوێندن ، دەتوانین داهاتوویەکی گەش بۆ نەوەکانمان و ووڵاتەکەمان بنیات بنێین.