image


پەیامی کورد... ژمارەیەک خێوەتی ئاوارەبوونی ئێزدی لە دهۆک سووتا

ژمارەیەک خێوەتی ئاوارەبوونی ئێزدی لە کەمپێکی دهۆک سووتان کە دەوترێت بە هۆی شۆرتی کارەباوە بووە.

بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک لەو بارەوە وتی: کاتژمێر 06:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە کەمپی خانکێ کەوتەوە و بە هۆییەوە هەشت خێوەت بە تەواوی سووتاون.

بەپێی وتەی ئاوارەبوون ڕووداوەکە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە دروست بووە، وەک ئەوەی بێوار عەبدولعەزیز باسیکرد و وتی، بەڵام لیژنەیەک پێکهێنراوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و سەرچاوەی ئاگرکەوتنەوەکە.