image

پەیامی کورد    ...  مێکانیزمی درووستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خەڵکی کەم دەرامەت دادەنرێت

بەڕێوبەری گشتی لێکۆڵینەوە و زانیاری دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ووتی، سەرۆکی حکوومەت بڕیاری داوە، کە ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە ھەموو ھەرێمی کوردستان بۆ خەڵکی کەم دەرامەت درووست بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش میکانیزمێک بۆ چۆنیەتی درووستکردنی دادەنرێت.

سەربەست خدر، بەڕێوبەری گشتی لێکۆڵینەوە و زانیاری دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : ''سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان فەرمانی داوە، کە لە ھەموو ھەرێمی کوردستان ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە قیستی درێژخایەن بۆ خەڵکی کەم دەرامەتی ھەرێمی کوردستان درووست بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش کۆبوونەوەیەک بەڕێوە چووە.''

بەڕێوبەری گشتی لێکۆڵینەوە و زانیاری دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ووتیشی: ''بڕیارەکە دراوە و میکانیزمێکی بۆ دیاری دەکرێت، تا شوێن و زەوی درووستکردنی یەکەکان دیاری بکرێت، کە کەرتی وەبەرھێنان ئەو کارە جێبەجێ دەکات و تایبەت دەبێت بە خەڵکی کەم دەرامەت و بە قیستی درێژخایەن دەبێت، چاوەرێ دەکرێت میکانیزمی درووستکردنی ئەو٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوونە دیاری بکرێت.''