image

 

پەیامی کورد … ئەمڕۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییە

 

دوای ئەوەی ٢٢ی نیسان وەکوو رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی دیاری کرا، ئێستا ھەموو ساڵێک لەم رۆژەدا ناوەندە ئەکادیمی و میدیاییەکانی بەشە جیاجیاکانی کوردستان بەم بۆنەوە چەندین چالاکیی رۆژنامەگەری ئەنجام دەدەن.

 

١٢٣ساڵ لەمەوبەر و لە ٢٢ی نیسانی ساڵی ١٨٩٨ یەکەم ڕۆژنامەی کوردی بە ناوی "کوردستان" لە قاھیرەی پایتەختی میسر لەلایەن بنەماڵەی بەدرخانەکان و لەسەر دەستی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی پێشەنگی کورد "میقداد مەدحەت بەدرخان" چاپ و بڵاو کرایەوە.

 

لەمبارەوە دوێنێ چوارشەممە ٢١ی٤ی٢٠٢١ پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنێکی ئاسایی خۆیدا ئەمڕۆ ٢٢ی نیسانی بە فەرمی وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی پەسەند کرد.

 

رۆژنامەی کوردستان ٣١ ژمارەی لێ دەرچوو کە ژمارە یەک تاکوو ژمارە پێنج لە قاھیرە و ژمارە شەش تاکوو ١٩ لە جنێڤ و ٢٠ تاکوو ٢٣ دووبارە لە قاھیرە و ٢٤ لە لەندەن و ٢٥ تاکوو ٢٩ لە ئەڵمانیا و ٣٠ و ٣١یش دووبارە لە جنێڤ بڵاو کراونەتەوە.

 

ھۆکاری پچڕپچڕ دەرچوونی رۆژنامەکە و دەرچوونی لە چەند وڵاتێک بەھۆی ئەوەی کە میسر و ھەموو ناوچەکە لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆری عوسمانیدا بووە، رەنگە لەو کاتەدا رێگەیان نەدابێت کە ھەموو ژمارەکان لە میسر دەربچن، بەتایبەتی کە بەناوی کورد و کوردستانەوە بووە.