image

پەیامی کورد     ...   مامۆستایەکی زمانی کوردی و هاوکات چالاکی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵات دوای دوو ڕۆژ بێسەروشوێن بوونی بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە .

ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردان، "عرفان ساعدپەنا"، بەندکراوی سیاسی پێشوو، چالاکی مەدەنی و هەروەها ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری ئەنجوومەنی زاگرۆس لە شاری سنە، دوای ئەوەی کە دوو ڕۆژ لەمەوپێش لە ماڵ دەچێتە دەرەوە و چارەونووسی نادیار دەبێت، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

هەندێک لە نزیکانی"عرفان ساعد پەنا" بە خوکۆژی ناوی دەبەن و هەندێکیش بابەتەکە ئاڵۆزتر و قووڵتر دەبیننەوە ئەم مردنە بە تیرۆرێکی سیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، "ناو دەبەن. 

جێگای ئاماژەدانە عێرفان ساعدپەنا بە ئاڵاى کوردستانەوە بەخاک سپێردرا
ئەمڕۆ له گۆڕستانی بەهەشت موحەمەدی شاری سنە و بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب، عیرفان ساعدپەنا بەندکراوى سیاسى و چالاکى مەدەنى و ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری ئەنجوومەنی زاگرۆس بەخاک سپێدرا.