image


پەیامی کورد … یەک میلیۆن و ٣٠٠ هەزار ڤاکسینی دیکە دەگاتە عێراق

 

حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق ئاشكرایكرد: یەک میلیۆن و ٣٠٠ هه‌زار ڤاكسینى تر ده‌گاته‌ عێراق و به‌سه‌ر به‌غدا و پارێزگاكانى تردا دابه‌ش ده‌كرێن.

 

حه‌سه‌ن ته‌میمى به‌ رۆژنامه‌ى سه‌باحى نیمچه‌ فه‌رمى راگه‌یاندوه‌: رۆژانه‌ سه‌دان هاوڵاتى ڤاكسینى دژه‌ كۆرۆنا وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو خۆپاراستنیان و تائێستا ٢١٥ هه‌زار كه‌س كوتراون.

 

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ كاروانێكی دیكه‌ی ڤاكسین ده‌گاته‌ عێراق كه‌ بڕه‌كه‌ی یەک میلیۆن و ٣٠٠ هه‌زار ژه‌مه‌ ڤاكسینه‌ و له‌لایه‌ن ده‌ستپێشخه‌رى "كۆڤاكس"ه‌وه‌ دابین كراوه‌.

 

وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق جه‌ختیله‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌: ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌  هه‌فتانه‌ هه‌ردو ڤاكسینی "فایزه‌ر" و "سیۆنۆفارم" به‌رده‌وام ده‌گه‌نه‌ عێراق و دابه‌ش ده‌كرێن.