image

وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی کوردستان لەدەڤەری سلێمانی دەڵێت: گەڕانەوەی هەموو لایەك بۆ پابەندبوون بەدەرەئەنجامی پرۆژەكەی بارزانی (ڕیفراندۆم) باشترین میتۆدو چارەسەرە بۆ ئەم دۆخە

 

عەتا شێخ محەمەد وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی کوردستان لەدەڤەری سلێمانی دەڵێت: “ئەوكاتەی بارزانی بریاریدا ٩٣%ی خەڵكی كوردستان وتی (بەڵی) گەڕانەوەی هەموو لایەك بۆ پابەندبوون بەدەرەئەنجامی پرۆژەكەی بارزانی باشترین میتۆدو چارەسەرە بۆ ئەم دۆخە”.

عەتا شێخ حوسێن دەشڵێت: “لاوازی كوردستان لەبەردەم عێراقدا, لەغیابی مەسعود بارزانی سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان  سەرچاوەی گرتووە”.

وتەبێژەكەی پارتی جەختیكردووەتەوە، كە “ئەم قۆناغەش پێویستی بەرابەرو فریادرەس‌و بڕیاردەرە”، بەبێ‌ ئەوەی هیچ روونكردنەوەیەكی زیاتر لەو بارەوە بدات.

ئەمە لەكاتێكدایە رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی عێراقی پەسەندكرد، كە ئەوەش كاردانەوەی لایەنەكانی هەرێمی كوردستانی بەدواوە هاتووەو بە هەوڵێكی دژ بەهۆی دەزانێت.