image


پەیامی کورد … یەکەم فێستیڤاڵی هەورامان بەڕێوەدەچێت

بە بەشداریی هەردوو زانکۆی سنە و هەڵەبجە، یەکەم فێستیڤاڵی هەورامان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت و هەوڵدەدرێت بۆ زیاتر ناساندنی تایبەتمەندییەکانی ئەو ناوچەیە بە خەڵکی ناوچەکە و جیهان.

بڕیارە بەهاری ئەمساڵ فێستیڤاڵەکە بەڕێوەبچێت و کار لەسەر ناساندنی زیاتری کەلتوور و شێوازی ژیان و تایبەتمەندییەکانی هەورامان بکرێت.

لە یەکەم کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکەدا، مەهاباد کامیل سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، “هەورامان گەنجینەیەكی ئەدەبی، مێژوویی، فەرهەنگی و جوگرافیایی بێوێنەیە کە تۆماری جیهانیی بووەتە دەستکەوتێکی پڕبایەخ و دەبێت هەموو تایبەتمەندییە شاراوەکانی ئەو ناوچەیە ئاشکرابکرێن و هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ ناساندنی هەورامان بە جیهان و تەنها وەک تایبەتمەندییەکی ناوخۆیی نەمێنێتەوە”.

هاوکات، ڕەحمەت سادقی سەرۆکی زانکۆی سنە ڕایگەیاند، “یەکێک لە تایبەتمەندییە نایابەکانی پارێزگاکانی سنە و کرماشان هەبوونی ناوچەی گەشتیاریی هەورامانە کە ئەمساڵ وەک ناوچەیەکی جیهانی و خاوەن تایبەتمەندی لە یونسکۆ ناسێندراوە”.